ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، راپۆرتی دووه‌می تایبه‌ت به كۆمه‌كی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، 14 بارهه‌ڵگری دیكه‌ی كۆمه‌ك و پیتاكی پزیشكی و پێداویستی لۆجستی و گه‌رمكه‌ره‌وه و خواردن، ئاماده‌كراوون بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا.
ده‌زگاكه له ژێر راسپارده‌ی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌م رۆژی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریاوه هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ماددی به زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی شه‌شی شوبات.
یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كان پێكهاتبوو له 15 ئۆتۆمبێل و 50 كارمه‌ندی فریاگوزاری و گه‌یشتنه توركیا بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئاماده‌ن ره‌وانه‌ی سووریا بكرێن، بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه، ئێستاش رێكاره كارگێڕییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و باكووری سووریا ته‌واو ده‌كه‌ن.