شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین پلە بە نزمی دەمێنتەوە، هه‌روه‌ها بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى