وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی کەشوهەوای سبەی دەدات.

ئەمشەو پێنجشەممە 9/2/2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە: “تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەلاتى هەرێم، بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “سبەى نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێباریوە و کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستى هەرێم”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە سبەى هەینى ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانە:

هەولێر 7.4 ملم
پیرمام 2.3 ملم
سلێمانى 1.5 ملم
دهۆک 1.3 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 6.6 ملم
بازیان 2.2 ملم
دوکان 6.4 ملم
هەڵەبجە 4.6 ملم
هەڵشۆ 5.4 ملم
کانى ماسى 5.6 ملم
مانگیش 2.6 ملم