بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا داوای له هاووڵاتییان كرد به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و دروستبوونی به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت مه‌هێنه ده‌ره‌وه و ڕێگه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییانی ده‌كه‌ین بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی بەستەڵەکی و شەختەی بەستەڵەکی شەقام و رێگاوبانەکان لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ئێستادا بەربەست و مەترسیدارن لە بواری شۆفێریدا و چوون و هاتن ئاستەنگی بۆ دروستبووە و بۆ ئەوەی تووشی گرفتی هاتوچۆ نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بەکار مەهێنن.
ڕاشیگه‌یاند: تیمەکانی هاتوچۆ لەژێر فەرمانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو بۆ بەهاناوەچوونی شۆفێران.
هاتوچۆی سلێمانی هیواشی خواست شۆفێران پابەندبن بە ھۆشداری و رێنماییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو پەیوەندی بکەن بە کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە 188