پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ پێنجشهم ئاگادارییهكی لهبارهی گهیاندنی یارمهتی و كۆمهك بۆ قوربانییان و لێقهوماوان و زیانلێكهوتووانی بوومهلهرزهكهی ههردوو وڵاتی توركیا و سووریا بڵاو كردهوه.
پارێزگای ههولێر له ئاگادارییهكهدا دهڵێت: داوا لە هەرکەس و لایەن و گرووپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژ بکەن، دەتوانن لە ڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەیێنن.
ههروهها دهڵێت: یاخود کەلوپەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مۆلیدە، ڕووناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەیێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:-
– لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر)
– قەزای دەشتى هەولێر (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).
– قەزای عەنکاوە (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).
– قەزایی شەقڵاوە (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).
– قەزای پیرمام (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).
– قەزای خەبات (ناوەندى وەرزش و لاوان).
– قەزای مەخموور (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى کەورگۆسک.
– ناحییەى ڕزگارى (بینایەى تەنیشت ناحییە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.
– ناحییەى دارەتوو (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).
– ناحییەى کەندێناوە (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).
– ناحییە بەحرکە (لاوانى بەحرکە).
– ناحییەى قوشتەپە (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).
– ناحییەى گوێڕ (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).
– ناحییەى هەریر (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).
– ناحییەى باسرمە (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).
– ناحییەى بالیسان (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.
– ناحییەى کەسنەزان (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).
– شاوێس (هۆڵى مزگەوتى گەورە).
– مەلا ئۆمەر (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).