هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگەی هەولێر- پیرمام لە ڕێگەی بەستۆڕەوە بەکارنەهێنن، بەهۆی ئەوەی بەستوویەتی و سەلامەت نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، ڕێگەی (هەولێر- پیرمام) لە بەستۆڕەوە بەستوویەتی و سەلامەت نییە.
ڕاشیگەیاند: هەرچەندە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەش لە شوێنەکەن، بەڵام بەهۆی نزمی پلەی گەرما ڕێگەیەکە هەڵخلیسکاو بووە.
هاتووچۆی هەولێر جەخت دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بۆ حاڵەتی زۆر زەروور نەبێت ڕێگەیەکە بەکارنەهێنن، لە کاتی پێویستیش لێخوڕین بەخێرایی زۆر کەم بکەن، بۆ ئەوەی تووشی کۆنترۆڵ لەدەستدان نەبنەوە