سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار دە‌كاته‌وه‌

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ی ( پیتی L ناسراو بەڕەمپە) له‌ به‌شی مۆڵه‌ت  بڵاوكرده‌وه‌.
هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کەوا لەڕۆژانی دووشەممە تاکو پێنج شەممە تاقیکردنەوەی پراکتیکی ( پیتی L ناسراو بەڕەمپە)یان هەبو لەبەشی مۆلەت، لەبەر پشوو تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام نەداوه‌ ،بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لەدوای پشوو سەردانی بەشی مۆلەت بکەن:
1/ئەوانەی لەڕۆژی سێشەممە لەکاتژمێرەکانی (8.9.10) 2023/2/7تاقیکردنەوەیان هەبو، لەڕۆژی یەکشەممە2023/2/12  سەردان بکەن.
2/ئەوانەی لەهەمان ڕۆژی سێشەممە لەکاتژمێرەکانی (11.12.1)تاقیکردنەوەکانیان هەبو، لەڕۆژی دووشەممە2023/2/13 سەردان بکەن.
3/ئەوانەی لەڕۆژی چوارشەممە2023/2/8تاقیکردنەوەیان هەبو لەکاتژمێر(8.9.10),لەڕۆژی سێشەممە2023/2/14،سەردان بکەن.
4/ئەوانەی تاقیکردنەوەیان هەبولەهەمان ڕۆژ لەکاتژمێر(11.12.1)
لەڕۆژی2023/2/15 سەردان بکەن.
5/ئەوانەی تاقیکردنەوەیان هەبولەڕۆژی پێنج شەممە 2023/2/9لەکاتژمێرەکانی (8.9.10)،لەڕۆژی پێنج شەممە2023/2/16سەردان بکەن.
6/ئەوانەی لەهەمان ڕۆژ تاقیکردنەوەیان لەکاتژمێرەکانی (11.12.1)هەبو لەڕۆژی یەکشەممە2023/2/19سەردان بکەن.