سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كەشناسی: ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكان لە كاتەكانی شەودا هەیە

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ چوار شەممە    08– 02 – 2023  
كەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم  و هەندی جار ئاستی باران بارین دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند  ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوییە بەرزەكان ، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێت لە كاتەكانی شەودا .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 –  20 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (5 – 8 ) كم  دەبێت  . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    09 – 02 – 2023  
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا ، وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت .
پلەكانی گەرما  / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 –  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان  ( 6- 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  9 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  6 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   5 پلەی سیلیزی
سۆران    :  4 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  12 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 08- 02- 2023