کاتژمێر ٩:٤٥ى ئەمشەو، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆڕی هەرێم – تورکیا دەستی پێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەرەبەیانیی دوێنێ دووشەممەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای گرتەوە، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا ڕاگیرا.
بەرەبەیانیی دوێنێ دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەردوو وڵاتی توركیا و سووریای گرتەوە، بەم هۆیەوە هەزاران كەس لە هەردوو وڵات بوونە قوربانی.