قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌گوترێ به‌هۆی به‌فربارینی چڕ و هاتنی شه‌پۆڵی سه‌رما و سۆڵه‌وه ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران داخرابێت.
سواره ئه‌كره‌م قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: هاتوچۆی گه‌شتیاران و ئۆتۆمبێلی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه گوایه هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران وه‌ستاوه دووره له ڕاستییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هاتن و چوون له ده‌روازه‌كه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری به‌فربارین و هاتنی شه‌پۆڵی سه‌رما هاتوچۆ تێیاندا ئاسایی نییه و ئاسته‌نگ دروست بووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕانه‌گیراوه.
سواره ئه‌كره‌م قایمقامی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆ دروستكردووه له دیوی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران نییه، به‌ڵكو زیاتر له دیوی ئێرانه‌وه‌یه كه به‌فرێكی زۆر كه‌وتووه و به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان به‌ستوویه‌تی.