وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین”.
ئەمڕۆ سێشەممە 7/2/2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: “پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سوربوونیان لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازیی و جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.