وه‌زیری دارایی: له‌ سێ رۆژی پشوو دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سبه‌ی سێشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، دووسبه‌ی چوارشه‌میش مووچه‌ی یه‌كه‌كه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی پێنجشه‌میش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه‌: بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (7 و 8 و 9ی شوباتی 2023)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو.

حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی پشووی هه‌رسێ رۆژه‌كه‌، به‌ڵام پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.