ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆڕی هەرێمی کوردستان – توركیا ڕاگیرا.
لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە: ”بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆڕیی هەرێمی کوردستان-توركیا ڕاگیرا و بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین، پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.