سه‌ربه‌ست له‌زگین دووپاتیده‌كاته‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خۆدی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریانداوه، هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌ربه‌ست له‌زگین، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، “مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خۆدی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریانداوه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دوانه‌كه‌ون و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێن”.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن” وه‌كو پارتی جیددی نه‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دروستكردنی زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان. راشیگه‌یاند، “ئه‌و لایه‌نانه نایانه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه هاوبه‌شه هه‌ڵبگرن كه له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه”.