رۆژی 6ی شوباتی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023 دەکرێت و لەو رۆژەدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 2023/2/6، دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەکرێت، بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و ڕێکەوتی 2023/2/27 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.