چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسته‌نبوڵ رادەگرێت.

كۆمانیای گشتی هێڵ ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە شاری ئیسته‌نبوڵ، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی سبەی یه‌كشه‌ممه‌ (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لە نێوان عێراق و ئیسته‌نبوڵ بەشێوەیەکی کاتی دواخراون.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكردووه‌، لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، لە ماڵپەری فەرمی خۆیان گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە