چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لیوا تەحسین خەفاجی: هەماهەنگییەکی بەهێزمان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا هەیە

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ به‌رده‌وامی هاوكاری و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه‌، كه‌ بۆشایی ئه‌منییان تێدایه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دوو لیوا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه‌، پێكهێنراون.

خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ر سنووری توركیاش هه‌ماماهه‌نگییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕووی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌یه‌.