چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بوومەلەرزەیەك ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ شەممە 4-2-2023 ، دەستەی گشتیی كەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك لەسەر سنووری عێراق و ئێران لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە.
دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك لە نزیك سنووری عێراق و ئێران، باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە دیالە تۆماركراوە.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بەگوڕی (4.6) پلە بووەو هاووڵاتیانی پارێزگاكە هەستیان پێكردووە.