به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی گه‌نجێكی ڕاگه‌یاند كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لێ كردوون.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای خەبات له بنکەی پۆلیسی (سێبیران) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. م. ج) دەستگیر کرد کە لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بەپێی ماددە (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
ڕاشیگه‌یند: تۆمەتباره‌کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەڵخەڵەتاندووه و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێ كردوون.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە ڕاگیرا.