ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 2 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی به هه‌واڵ و لێدوان چه‌واشه‌كاری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه ده‌یده‌نه دادگا.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ڕوونكردنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر و باران كه سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی ساڵانه له 30-1-2023 هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی (2) ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 20 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شار و گونده‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاشیگه‌یاند: لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه سه‌ره‌تا سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایانه بكه‌ین كه پشتگیری ماددیی ته‌واوی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانه چه‌واشه‌كارییانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هه‌ندێك لایه‌ن و میدیای نابه‌رپرس بڵاوكراوه‌ته‌وه به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كانیش دڵنیایی دڵسۆزان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خاوه‌نی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی كوردستان و ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كانه، بۆیه لێدوان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و دوور له به‌ها و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و كاری میدیایی، پێگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زگاكه له دڵی خه‌ڵك و ناوه‌نده مرۆییه جیهانییه‌كان له‌ق ناكات، هه‌مدیس تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیش مكوڕتر ده‌كات له خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان و مرۆڤایه‌تی به گشتی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سۆز ده‌ده‌ین هاوكارییه مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به پاڵپشتی مرۆڤدۆستان و خێرخوازان به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك هه‌میشه خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین.