چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە..

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕه‌وشى كه‌شوهه‌واوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، ئه‌مڕۆ لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایى دێت، رۆژى هەینى ئاسمانى هەرێمى كوردستان بە گشتى نیمچەهەور ده‌بێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو ڕۆژى شەممە 4/2/2023، کاریگەریى شەپۆلێکى ترى به‌فر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە.