سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی2ی2023، شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستانی كرد، له چه‌ند رۆژی ڕابردووش‌دا له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببووه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، له‌دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕیی و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه ڕۆژی شەممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو لە شاری هەولێر، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان كۆ دەبنەوە.
سه‌باره‌ت به کۆبوونەوه‌كان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: كه پارتی هیچ مەرجێکی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن كراوه.
previous post
next post