سێ یه‌كه‌مه‌كانی گشت كۆلێژ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان داده‌مه‌زرێن

به‌ نووسراوێكی فه‌رمیی كه‌ ئاڕاسته‌ی گشت زانكۆ حكوومه‌ییه‌كان كراوه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا،داوای ناوی سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی گشت كۆلێژ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌سه‌ر میلاكی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌ ئه‌و سێ یه‌كه‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵانی خوێندنی (2003 تاوه‌کوو 2021) سه‌ركه‌وتوو بوون و دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستانن. ده‌بێت بەزووترین کات لە ماوەی 3 رۆژ سەردانی کۆلێژ و پەیمانگا / هۆبەی کارگێری بکەن، بە مەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.