بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا “شەوی ڕابردوو سێشەممە 31ـی 01ـی 2023 لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ھاووڵاتییەک بەناوی ستار ئەحمەد مامەند لەدایکبووی ساڵی 1983 لە ماڵەکەی خۆیدا بەھۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لەدەست دا.”
لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەیان کردووە.