دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یه‌نرا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی ئێستای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان خسته‌ڕوو.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: لە هەردوو بەنداوە گەورەکە (دوکان و دەربەندیخان) ئێستا 24 ملیۆن م3 داهاتی ئاو هەبووە و لەو بڕەش 19 ملیۆن م 3 خەزن کراوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاشیگه‌یاند كه‌ بەشێک لە بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژی کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاستی ئاو لە (4) بەنداوە تازەکانی (چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس) کە لە کۆتایی 2022 تەواوبووندان، بە ڕادەیەکی باش زیادی کردووە