تایبەت بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

ئێوارەى سیشەممە 2023.1.31، شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، کە پێکهاتبوو لە ڕاوێژکاری کۆچ و گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا لە قاهرە و سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان لە عیراق، سەردانى پارێزگاى هەولێریانکرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەهەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگا و بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و نوێنەری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، تایبەت بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو کاریگەریەکانی لەسەر پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى پریسینتەیشنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر تایبەت بەدواین گۆڕانکاریە سرووشتیەکانی پارێزگای هەولێر لە لافاو و ووشکەساڵی خرایە ڕوو. لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو ئەو تەوەرانەیان خرانە ڕوو کە تێیدا دەتوانن هاوکاری پارێزگای هەولێربکەن لە بەرنامە و پلانی داهاتوویان،پاشان چەندین بڕیاڕ بە ڕەزامەندی هەردوولا بڕیاریان لەسەردرا و پلان بۆ قۆناغی داهاتووی کاری هاوبەش خرایە ڕوو.