وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، چوارچێوەیه‌ك بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى دادەڕێژێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى و سیاسەتى گرنگیدان بە زمانى کوردى، ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هاتووه: بە سەرپەرشتى دكتۆر ئارام محه‌ممه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبوونەوەى لێژنەى باڵاى دانانى تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى لە زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو، وه‌زیری خوێندنی باڵا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، پەرەپێدانی زمانی دایک ئەرکێکی نەتەوەییه.
دكتۆر ئارام محه‌ممه‌د قادر راشیگه‌یاند، جێگەی خۆشحاڵییە لە ئێستادا بەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە رووی مەعریفی و توانای مرۆییەوە، لە ئاستێکی بەرزدایه.
لەبارەى دانانى مەرجەکان و چوارچێوەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى، وه‌زیری خوێندنی باڵا دووپاتیکردەوە، گرنگە لە ئێستادا بتوانین ببین بە خاوەنى تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى، بەتایبەت بۆ خوێندکاران و قوتابیانى بیانى لە زانکۆ و دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا، بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەو بەشانەى کە زمانى خوێندن تیایاندا بە زمانى کوردییە.
وەزیرى خوێندنى باڵا سەرۆک و ئەندامانى لێژنەکەى راسپارد، سوود لە شارەزایى و پسپۆرى سەرجەم ئەو لایەنانە وەربگرن، کە دەتوانرێت بۆ داڕشتنى چوارچێوەى تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى سودى لێوەربگیرێت.
هه‌روه‌ها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواشده‌كات، لە رێگەى ئیمێڵى ([email protected]) شاره‌زایان پێشنیاز و بۆچوونه‌كان بۆ دەوڵەمەندکردنى ئەم پڕۆژە نیشتمانییە، ره‌وانه بكه‌ن.