سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: 1ی شوبات ئەوەمان بیردەخاتەوە کە نابێت هەرگیز رق و کینە سەرکەوێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توتێکدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ یادی کارەساتی 1ی شوباتی 2004 دەکەینەوە و ئەو یادە ئەوەمان بیردەخاتەوە، کە نابێت هەرگیز رق و کینە سەرکەوێت، یەکڕیزی رێگەیەکە بۆ بەرەوپێشوەچوون”.