نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی 19 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌ێنێت: به شکۆوه یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات ده‌که‌ینه‌وه که بێ جیاوازی بوونه قوربانیی ده‌ستی تیرۆر. ده‌شڵێت: سڵاو له گیانی پاکیان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌کانیان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، با به یه‌کڕیزی، ته‌بایی و یه‌کترقبووڵکردن، خه‌ون و ئامانجی شه‌هیدان به‌دی بهێنین و هه‌موومان پێکه‌وه خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین.
19 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
له راگه‌یاندراوێكیشدا وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاویكرده‌وه: پێش(19)ساڵ و لە رێکكەوتی (1)ـی شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێر، (103)بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان.