دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م)ـی رابردوو، كه‌شتییه‌كی بچووك له پاكستان به ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینه‌وه نقوومبوو، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 51 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، كه‌شتییه‌كه زیاد له قه‌باره‌ی خۆی، ژماره‌یه‌ك قوتابی و مامۆستای هه‌ڵگرتبوو، كه بۆ گه‌شت به‌كاریانهێنابوو.
رووداوه‌كه له ده‌ریاچه‌ی تاندای سه‌ر به هه‌رێمی خهیبهربهختونخوا له پاكستان روویداوه، ته‌رمی 51 كه‌س له ده‌ریاچه‌كه ده‌رهێنراون، به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه پڕۆسه‌ی رزگاركردن به سستی ده‌ڕوات و گه‌ڕان به‌دوای قوربانییه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
قوربانییه‌كان بریتین له 49 قوتابی و مامۆستایه‌ك و كاپتنی كه‌شتییه بچووكه‌كه، تا ئێستا 5 كه‌سیش رزگاركراون.