ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان حزبەكەی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئاشكرا كرد.
مەحموود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەراوێزی سەردانی شاندی پارتی بۆ لای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر، لەگەڵ یەکێتی كۆدەبینەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”بۆ کۆبوونەوە، پارتی هیچ مەرجێکی نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر، پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دیكەیان لە شاری سلێمانی ئەنجام دا و دواتر راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە