ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند: لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لە دەریای ناوەڕاستەوە کاری کردووهتە سەر کەشی ھەرێمی کوردستان.
دهشڵێت سبەی چوارشەمە1ى2ى2023 بارانبارینی رێژە ناوەند و پچڕپچڕ لە تەواوی ناوچەکاندا بەردەوام دهبێ، لەگەڵ بەردەوامی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
بۆ رۆژی پێنجشەممەش کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێتەوە و ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاد دەکاتەوە بۆ لێزمە باران و چالاکبوونی ھەورە تریشقە لەھەندێ ناوچەدا لەگەڵ چڕبوونەوەی بەفر بارین لەناوچەشاخاویەکاندا و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاراس جهبار ئاماژهی بهوهشكردووه، کاریگەریی ئەم شەپۆلە رۆژی ھەینی 3/2/2023 لاواز دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتای پێدێت.