دکتۆر ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان، راستەوخۆ لەگەڵ تیمێکی فریاگوزاری پێکهاتوو لە پزیشکی پسپۆڕ، کارمەندان و دوو ئۆتۆمۆبێلی فریاکەوتن، گەیشتینە چیای مامەڕووت، بەڵام بەهۆی بەفر و خراپی رێگە، بەزەحمەت توانیمان هەردوو پێشمەرگەکە بگەیهنینه لای ئۆتۆمۆبێلەکانی فریاکەوتن.
ههروهها گوتیشی: “هەردوو پێشمەرگەکە لەدۆخی شۆکبووندان، بەڵام ئێستا لە رێگاین بۆ ئەوەی بیانگەیهنینه بنکەی تەندروستی شارەدێی قەسرێ و دوای چارەسەری سەرەتایی و خێرا رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆرانیان دەکەین”.
کوردستان24 زاینویەتی، لە چیای مامەڕووت لە سنووری شارەدێی قەسرێی قەزای چۆمان، دوو پێشمەرگەی سهر به هێزی هەشتا، هەورە بروسکە لێیداون و گهیهندرانه نهخۆشخانه.