سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە سبەی لە بەشێکی ناوەندەکانی خوێندنی کردە پشوو.

په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەلەبەر چاوگرتنی ڕەوشی کەشوهەوا و بارانبارینی سبەی، بڕیاردرا ڕۆژی سێشەممە 31/1/2023، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دەرەوەی شار و لادێیەکان کە دوورن لە ڕێگای سەرەکییەوە واتا ڕێگاکەیان گڵە ئاگاداریان دەکەینەوە سبەینێ پشووە”.

ئەمە لەکاتێکدا ئەمڕۆ دووشەممە سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: “درەنگانێکی ئەمشەو و سبەی سێشەممە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ هەیە لە زۆرینەی ناوچەکانی گەرمیان، بەم هۆیەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە زۆرینەی چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکانی گەرمیان هه‌یه‌”.