سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوونى بۆ چارەنووسى ئەو منداڵە ده‌كات کە ماوەى چەند رۆژێکە بێسەروشوێنە و پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد هه‌رچی پێویست بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (30ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون له چاره‌نووسی (ئه‌یوب ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا)ـی ته‌مه‌ن 13 ساڵ كه ماوه‌ی حه‌وت رۆژه له ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێره‌وه كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد هه‌رچی پێویست بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پوختەیەکى لە بارەى هەوڵەکانى گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە، پێشکەش بە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و دڵنیایی کردەوە کە هەموو هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە و هه‌ڵمه‌تی تیمه‌كانی (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمەکانى فڕۆکەوانى و پۆلیسى ناوچەکە) به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئەمڕۆ پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە خانەوادەى منداڵه ونبووه‌كه كرد و له‌لایه‌ن نووسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندییان پێوه‌كرا و پشتیوانى سەرۆکى حکومەتیان پێڕاگەیاندن و جەختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردەوە، هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاوكاری و یارمەتیدانیان لەپێناو دۆزینەوەى ئەو منداڵە.
ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵای ته‌مه‌ن 13 ساڵان، رۆژی سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023) له‌ماڵ ده‌رچووه كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ره‌بووی سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانن و تاكو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بێ سه‌روشوێنه و له‌و كاته‌وه، تیمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه به‌رده‌وامن