شەوی رابردوو لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لەسەر رێگەی گشتی كەركووك هەولێر لە نزیك گوندی سێ كانیان، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەسەربانی ماڵێك كەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک لەوبارەیەوە بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە دوای لەكاركەوتنی كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆلیسی کەرکووک بە سەرچاوەیەکی داوە، هێشتا ئامانج و شوێنی ئاراستەكراوی فڕۆكەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەستیپێكردووە.
سەبارەت بە جۆری فڕۆکەکە، ئاماژە بەوەدرا، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە جۆری (ڤی كەی)ـەو بەمەبەستی سیخوڕی بەكاردێت و زۆرجاریش بۆ ئامانجێكی دیاریكراو بۆمبڕێژدەكرێت.