چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر دەیان چەقۆ و دامبۆکسدا گرت

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر دەیان چەقۆ و دامبۆکسدا گرت، هەر لەمبارەیەوە جەختی کردەوە کە دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆکس و ئامرازە قەدەغەکراوەکان بنبڕ دەکەین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە “بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە هەڵمەتێکدا لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، دەستیان بەسەر دەیان چەقۆ و دامبۆکسدا گرت.”

هەر لەمبارەیەوە پۆلیسی هەولێر جەختی کردۆتەوە کە “هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆکس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەکراوەکان بنبڕ دەکرێت.”