بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو و ڕێگەگرتن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانییەكە، ژمارەیەك پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە چەند گەڕەكێكی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.
ئەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی شارەكەیە؛ بە تەواوبوونیان، كاریگەرییان لەسەر كەمبوونەوەی مەترسیی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی باراناو دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانیی ئاكرێ.
جگە لە پڕۆژەكانی ئاوەڕۆ، ئێستا لە بوارەكانی دیكەشدا ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە سنوورەكەدا جێبەجێ دەكرێن.