پارتی دەیان کۆبوونەوەی تریش لەگەڵ یەکێتی بکات ناگاتە نەتیجە،چونکە پێشوەختە یەکێتی بەپشتیوانی قائانی لەگەڵ غەزعەلی ڕێککەوتوە کەدژی پارتی و حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بوەستێتەوە. بڕیارەکان دادگای فیدراڵیش باشترین نمونەن.
چەند ڕۆژێک پێش دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراق کەسی یەکەمی ئێستای یەکێتی بەچواردەورەکەی وتبوو دەبینن چی لەحکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەکەم،ئەوە گریمان ٤۰۰ ملیارەکە نەهات کێ زەرەر دەکات یەکێتی یان پارتی؟ بێگومان یەکێتی،چونکە یەکێتی گرفتی پارەو ئیدارەدانی سلێمانی هەیەو بانکەکانی ئیفلاسی کردوە.
سلێمانی و یەکێتی ئێستا لەهەمووکات زیاتر بەدەست گرفتی ئەمنی و ئیدارەدانەوە دەناڵێنن،کورت و پوخت یەکێتی ئێستا سلێمانی پێ بەڕێوەنابرێت،تەنانەت سەرکردایەتی و سەرۆکەکەی ئەوەندە لاوازن کەحزبەکەی خۆشیان پێ بەڕێوە نابرێت.