پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه29ی 1ی2023، له راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە ،باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم شەپۆڵە تا ڕۆژى پێنج شەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى ڕۆژانى سێ شەممە وچوارشەممەکاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیا جیا دەبارێت, چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت .
کەشناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه29ى1ى2023 ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەرى نمە باران هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبێت، ئەمڕۆ تا رادەیەک کەش جێگیرە.
سبەی دووشەممەش 30ى1ى2023 ئاسمانی پارێزگاكان هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان، بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، لە شەودا هەندێک جار لێزمە باران دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى