بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو و ڕێگەگرتن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانییەكە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە چەند گەڕەكێكی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.
ئەو پرۆژانە لە چوارچێوەی بەردەوامی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆیە بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی شارەكە، بە تەواوبوونیان كاریگەریان لەسەر كەمبوونەوەی مەترسیی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی باراناو دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانیی ئاكرێ.
ئەمە جگە لە پرۆژەكانی ئاوەڕۆ، ئێستا لە بوارەكانی دیكەشدا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە سنوورەكە جێبەجێ دەكرێن.