بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک ناوچە، لە قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی راگەیەندرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا پشووی فەرمی لە قوتابخانەکانی سنوورەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە سۆران بڕیاریانداوە ئەمڕۆ لە تەواوی سنووری پەروەردەی سۆران بکرێتە پشووی فەرمی.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین دەڤەری سۆران و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە.
دەقی راگەیەندراوی سەرپەرشتاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:
بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەش و هەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە پشووی راگەیاندرا.
٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣