لە‌ بارە‌ی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت روونكردنە‌وە‌ دە‌درێت

‎ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و باس لە کامێرای پۆینت تو پۆینت دەکات: “دوابەدوای روونکردنەوەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی سلێمانی دەربارەی کامێراکانی چاودێری خێرایی کە تیایدا شێوازی کارکردنی ئەو کامێرانە و راستکردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر کرابوون لە میکانیزمی کارکردنی ئەو سستەمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود پۆینت تو پۆینت، راستی بابەتەکە کە تەنھا لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت و ئەو سستەمە لە کارکردنی کامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت”.