ئەمڕۆ شەممە 2023.1.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بەیاوەرى بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکى شارەوانى هەولێر، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لەجۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (140 ملیۆن دینار) لەسەر سولەفەی ژینگە پارێزی و 15% داهاتی شارەوانی دەستى پێکراوە.
دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى ژینگەپارێزى هەولێر و تیمى سەرپرشتیار و کرێکاران کرد بۆ ئەنجامدانى ئەم پڕۆژەیە، کە ئاسانکاریەکى زۆر بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات بەتایبەتى لە وەرزى زستان کە هاوڵاتییان زەحمەتیەکى زۆرى بۆ دروست دەبوو چ لە کاتى ناشتنى مردووەکانیان یان لە سەردانى گۆڕى مردووەکانیان.