چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد 

كه‌مێك پێش ئێستا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌پارێزگای سلێمانی.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌28ى1ى2023، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی.
له‌ئێستادا شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبوونه‌وه‌دان و تاوتوێی چه‌ند پرسێك به‌دۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
شاندی پارتی له‌كۆبوونه‌كه‌دا پێكهاتوون له‌:  مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و، ئەندامێتی د. هێمن هەورامی، د. پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئێمێنكی و  د. ئومێد سەباح، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی.
هه‌روه‌ها شاندی یەكێتیش بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی، ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان، د. دارا رەشید و ئەحمەد عەسکەری، ئەندامانی سەركردایەتی.