پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی ئازادكردنی شاری كۆبانێ له‌ ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو كرده‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز كرد.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا گوتی “ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م”.

سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی “له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌ و پێزانینه‌وه‌ یادی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م قاره‌مانییه‌ مه‌زنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ری ڕێزیان بۆ داده‌نوێنین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “گه‌لی كوردستان هیچ كات هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌بیر ناكات”.

به‌ر له‌ 8 ساڵ و له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ ڕێكه‌وتی 26/1/2015 شاری كۆبانێ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چووه‌ شاره‌كه‌ و هاوكێشه‌ی شه‌ڕی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌ڕڤانان گۆڕی و ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردا ته‌واوی كۆبانێ له‌ چنگی داعش رزگار بكرێت