ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی نەناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستوورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت.
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە:”دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، یاساكان و رێکكه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێمی کوردستان، بنێردرێت، ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه له دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه كه ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی رابردوو”.
ئەنجومەنی دادوەری، ئاماژەی بەوەشکردووە:”ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه كه دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستوورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستوور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی مادده‌ی ٩٢ كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات”.
ئاشکراشی کردووە:”ناكرێت له قۆناخێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدراڵی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی مووچه و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی”.
لەکۆتاییدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات له شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستووری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری ساڵی ٢٠٠٥، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت.