شیرین فوئاد مەعسووم، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد، بڕیارەكەی دادگای بەناو فیدرالیی عێراق، بەشێكە لە ڕێككەوتنی نێوان هەندێك لە لایەنە شیعییەكانی نزیك لە ئێران و حزبێكی كوردستانی.
شیرین فوئاد مەعسووم لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “لایەنە شیعییەکانی نزیک لە ئێران و حزبێکی کوردستان ڕێککەوتوون کە دژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە فشار دروست بکەن و حکوومەت سەرقاڵی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بکەن.”
ئەوەشی ئاشكرا كرد: “ئەوان بەڵێنیان بەو لایەنەی کوردستان داوە کە نەهێڵن ئەمساڵیش هەڵبژاردن بکرێت لە هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەردا ئاودیوکردنی دۆلار بۆ ئێران بەردەوامی هەبێت.”
ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە بەردەوام دادگای بەناو فیدرالیی عێراق بڕیار لە دژی هەرێمی كوردستان دەردەكات كە دوایین بڕیاری دوێنێ دەركردووە و تێیدا سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندۆتەوە كە تایبەتن بە ناردنی بەشێكی كەم لە شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان