پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگەیاند، رۆژی شەممە پارتی و یەکێتی له پارێزگای سلێمانی کۆدەبنەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه26ی1ی2023، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو 28ى1ى2023 له‌پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌رێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی، به‌ر له‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ستنیشانده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا پشتیوان سادق گوتی، پێشتریش شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كۆبووه‌ته‌وه و له‌داهاتووشدا سه‌ردانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێت.