
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “شەقامی غەزالی موڵکی شارەوانیی هەولێرە، کاتی خۆی بەشێک لەوانەی لەوێ دەستیان بە کارکردن کرد مۆڵەتیان لە حکومەت وەرگرت و گرێبەستیان هەیە، بەشێکی دیکەشیان بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لەوێ کاریان کردووە کە ئەوەیان دەچێتە چوارچێوەی زێدەڕۆیی، ئێستا بڕیاردراوە هەموویان شوێنەکە چۆڵبکەن و ئەو شوێنە تێکبدرێت و بگەڕێتەوە بۆ شارەوانیی هەولێر.”
بە گوتەی هێمن قادر، سەرجەم ئەو کەسانەی لە شەقامی غەزالی کاردەکەن و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە، قەرەبوو دەکرێنەوە، ئێستا رۆژانە لەگەڵ شارەوانی لەوبارەوە لەسەر هێڵن.